لەم شارەی كوردستان ژنێكی دووگیان خۆی سووتاند


لە شاری كامێرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ژنێكی دووگیان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.   

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە "ژنێكی خەڵكی بەخشی بێڵەواری سەر بە شاری كامێران بە ناوی عەترین فەریدی تەمەن ٢٨ ساڵ كە هەفتەی ڕابردوو ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتان و قورسی برینەكانییەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی تاران گیانی لەدەستدا."   

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، "عەترین فەریدی دووگیان بووە و كۆرپەلە سێ مانگانەكەشی گیانی لە دەستداوە، جگە لەوەی دایكی منداڵێكیش بووە."   





PM:10:33:07/08/2022