ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی
ئاب ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "دۆخى ته‌ندروستی
زیندانییه مانگرتووه‌كان جێگیره، بەڵام بەشێک لە سزاداراوانی بادینان توشى
نه‌خۆشى پێست بوون".
کەناڵی
سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە..
دەستەی مافی مرۆڤی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی
بەوەکردووە، دۆخی تەندروستی ئەو سزادراوانە جێگیرە کە مانیان گرتبوو، به‌ڵام له
حاڵه‌تى به‌رده‌وام بوونیان له مانگرتن ره‌نگه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان و ته‌ندروستیان
دروست بێت.
باسی ئەوەشی کردووە " بنكه‌ى ته‌ندروستى ناو چاكسازى وه‌كو
پێویست نییه له رووى نه‌بوونى پزیشكى پسپۆر و پێداویستى پزیشكى و سزادراوان گله‌ییه‌كى
زۆریان لەوبارەیەوە هه‌یە، لە ئێستاشدا چه‌ند سزادراوێك توشى نه‌خۆشى پێست
بوون ".