(ولفگانگ بیترسن) دەرهێنەری بەناوبانگی سینەمای ئەمریكا كۆچی دوایی كرد

دەرهێنەری ئەڵمانی ولفگانگ بیترسن، كە ژمارەیەكى زۆر فیلمی ناسراوی سیاسی لە مێژووی سینەمای ئەمریكادا دەرهێناوە لە تەمەنی (٨١) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵێکی كەناڵی سكای نیوزی بەریتانی، ولفگانگ بیترسن لە ناو ماڵەكەیدا لە شاری لوس ئەنجلۆس بەهۆی كاریگەری نەخۆشی شێرپەنجەی پەنكریاس كۆچی دوایی كردووە.

ولفگانگ بیترسن، لە ١٤ی ئازاری ١٩٤١ لە باكووری ئەڵمانیا لە دایكبووەوە و توانیویەتی لە ماوەی كاركردنی زۆر فیلمی سیاسی ناسراو لە مێژووی سینەمایی ئەمریكادا دەربهێنێت.

بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: 

پۆسێدۆن (٢٠٠٦)

ترۆی (٢٠٠٤)

فول توڤان (٢٠٠٠)

هێزی ئاسمانی یەک (١٩٩٧)

هاوبەشی (١٩٩٥)

هێڵی H بسووڕێنە (١٩٩٣)

کابوسێکی پلاستیکی (١٩٩١)

داشمان لە ساڵی (١٩٨٥)

دوستان پێپایان (١٩٨٤) (١٩٨٤)

سیاح و سەفید، وەک ڕۆز و شێب (١٩٧٨)

تەنها برای خۆشەویستی دوو (١٩٧٧)

ئانا و تۆتۆ (١٩٧٢)


AM:11:42:17/08/2022