پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" شهوی رابردوو له ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر، كهسێكی تهمهن (٤٦) ساڵ لهلایهن دوو برایهوه به چهقۆ به سهختی برینداركرا".
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" کاتژمێر (٨:٠٠)ی شهوی رابردوو بریندارێک بەناوی (ک . م . ک) تەمەن (٤٦) ساڵ، پیشەی کاسب دانیشتوی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، بە وتەی خوشکی بریندارەکە "لەلایەن دو برای دیكهیهوه بە چەقۆ لێیدراوە و بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە، ڕوداوەکەش لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان بووە کە دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا ڕویداوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لهوهشكردوه، بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە ڕێکخرا، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤٠٥/ ٣١ لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەردو برای بریندارەکە دەرچوه، لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.