وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئیتاڵیا‌و ئه‌ڵمانیاو کەنەدا پشتیوانی هه‌رێم ده‌كه‌ن
عه‌مید هه‌ڵگور حیكمه‌ت
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له قه‌زای جه‌له‌ولا چه‌ند هێرشێكی چه‌كدارانی داعش تێكشكێنراوه و قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌ی گوێر و زیاتر له (50) گوند كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌ته‌وه و چه‌كدارانی داعش له ده‌ره‌وه‌ی گوێریش له هه‌ڵاتندان و له ئاو ده‌په‌ڕنه‌وه.
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆی رێكخرابو رایگه‌یاند: له سه‌عات (4:20) ده‌قیقیه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه چه‌كدارانی داعش و سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان تێكشكێنراوه و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتوه و له‌و روبه‌ڕوبونه‌وانه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوه و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش برینداربوه.
سه‌باره‌ت به میحوه‌ری خازریش وتی:" له ئێستادا بۆمبارانی فڕۆكه‌كان ده‌ستیپێكردوه و پردی خازر ته‌قێنراوه‌ته‌وه و له‌ناوچه‌كانی ره‌بیعه و زوماریش دۆخ ئاسایی بوه و پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ له ناوچه‌ی شنگالیش، پێشمه‌رگه میكانزمێكی گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌و ئێزیدیانه‌ی ئاواره‌ی چیای شنگال بون و به‌رنامه هه‌یه له چه‌ند رۆژی داهاتودا سه‌رجه‌میان ده‌ربازبكرێن و له چیای بهێنرێنه خواره‌وه.
سه‌باره‌ت به میحوه‌ری مه‌خموریش، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی:" دوای شه‌ڕێكی چه‌ند سه‌عاتی هێزی پێشمه‌رگه توانی ناحیه‌ی گوێر و قه‌زای مه‌خمور كۆنترۆڵ بكاته‌وه و ئێستا پێشمه‌رگه له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدایه و چه‌كدارانی داعش‌یش له ده‌ره‌وه‌ی مه‌خمور له هه‌ڵاتندان و ده‌یانه‌وێت له ئاوی زێ بپه‌ڕنه‌وه".
ئاشكراشیكرد، زیانێكی زۆر به‌ر داعش كه‌وتوه و چه‌ندین كه‌سیان لێكوژراوه كه له ناویاندا ئه‌میرێك هه‌یه كه زۆر له راگه‌یاندنه‌كانی خۆیان نمایش ده‌كرا به ناوی ئه‌بو موسلیمی توركی.
عه‌مید هه‌ڵگور حیكمه‌ت، جه‌ختیكرده‌وه پێشمه‌رگه پلانی ورد و نهێنی هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر پێشمه‌رگه‌ی لێكشاوه‌ته‌وه و رێگری كرد له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارارانی داعش بۆ ئه‌و سنورانه.
باسی له هاوكاری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و کەنەدا پشتیوانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و مه‌رج نییه ئه‌و پشتیوانی و هاوكارییه سه‌ربازی بێت و ره‌نگه هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: پێشمه‌رگه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌مو كوردستانه و پێویسته له‌و قۆناغه‌دا كه هه‌نگاوی زۆرمان ناوه، لێگه‌ڕێن با پێشمه‌رگه هی هیچ حیزب و لایه‌نێك نه‌بێت و ره‌نگڕێژی مه‌كه‌ن به لایه‌نی سیاسی و با سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ هه‌مو كوردستان بێت نه‌ك حیزبه‌كان.
PM:06:25:10/08/2014