کەرکوک.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو سەربازێکی سوپای عێراق گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، سەربازیکی سوپای عێراق لە سنوری پارێزگای کەرکوک گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، شەوی ڕابردوو سەربازێکی سوپای عێراق لە کاتی ئەرکدا لە سنوری وادی شای لە شارەدێی ڕەشادی باشوری کەرکوک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، سەربازەکە تەمەنی (٣٥) ساڵە و خەڵکی پارێزگای بابلە، سەربازە لە فەوجی یەکی لیوای (٤٥)ی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق.

ئەو ناوچەیەی بۆمبەکەی تێدا تەقیوەتەوە بۆشایی ئەمنی تێدایە و تا ئێستاش جموجوڵی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە هەیە. 


AM:12:22:26/08/2022