پەکەکە: تورکیا بۆمبی ئەتۆمی بچووک دژی گەریلا بە کاردەهێنێت (ڤیدیۆ)

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" دەوڵەتی تورکیا هەموو ڕۆژێک لە بەردەم بێدەنگی جیهاندا چەکی ئەتۆمی لە دژی گەریلاکان بەکاردەهێنێت، دیمەنی کاتی تەقینەوەی ئەم بۆمبە کە کاریگەری (هیرۆشیمای بچووک)ی هەیە، ئەمجارەیان لە ناوچەی کارگەری زاپ تۆمار کراوە". 


هێزەکانی پاراستی گەل - هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ دەستی پێکردووە، بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورکیا هەموو ڕۆژێک چەکی ئەتۆمی تاکتیکی دژی گەریلاکانی ئازادی بەکاردەهێنێت، بە کەڵک وەرگرتن لە بێدەنگی جیهان و ڕای گشتی نێودەوڵەتی، ئێستا سوپای تورکیا هەموو ڕۆژێک ئەم چەکانە بەکاردەهێنێت کە هەموو زیندەوەرەکانی ناوچەکە لەناو دەبەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە بەمشێوەیە:

دەروازەی تونێلەکان هاوکات تەقێنرانەوە

دوایین تەقینەوەی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە ناوچەی بەرخۆدانی زاپ تۆمار کرا. لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەرکەوتووە کە سوپای داگیرکەر هیچ بژاردەیەکیان لەبەرامبەر میتۆدە پێشکەوتووە مۆدێرنەکان و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاردا نەماوە و بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشی کردۆتە سەر پێگەکانی شەڕی گردی ئۆرتێ.

چەندین مانگە هەموو جۆرە گازی کیمیایی و بۆمبێک لە ئاسمان و وشکانیەوە بەکاردەهێنن. چەند مانگێکە نەتوانرا بچنە ناو تونێلەکانەوە، بەڵام لە یەک کاتدا بە بۆمبی کیمیایی قورس و مووشەک تەقێنرانەوە. بەهۆی توندی ئەو تەقینەوەیەی کە بەهۆی هەزاران تۆن تی ئێن تی دروست دەبێت، دەبینرێت کە دەمی تونێلەکان دەگۆڕێت بۆ تۆپێکی ئاگر.

هەمان دیمەن لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆ سەر پێگەکانی شەڕی شەهید زەمانی لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی هەکاری تۆمارکراوە. لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠٠٢ لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە بڵاوکرایەوە، هەرچەندە ڤیدیۆکە لە شوێنێکەوە تۆمارکراوە کە ٥ کیلۆمەتر دوورە، بەڵام بەهۆی کاریگەری تەقینەوەکە کامێراکە دەلەرزێ.

بۆمبەکان کە کاریگەرییان لەسەر ئاستی 'هیرۆشیمایەکی بچووک' هەیە

بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی وەک 'بۆمبی کاریگەری هێرۆشیمای بچووک' ناسراون، چونکە هەمان کاریگەرییان هەیە وەک ئەو بۆمبە ئەتۆمییەی کە لە هێرۆشیما بەکارهاتووە. ئەردۆغان کاراکوش کە ئەفسەرێکی هێزەکانی ئاسمانی تورک بووە و لە سوپای تورکیا خانەنشین بوو، دانی بەوەدانا کە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ئەم بۆمبانە لە کوردستان بەکارهێنراون. قەرەقوش لە مانگی ئازاردا بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کرد و ڕایگەیاند کە سوپای تورک چەکی ئەتۆمی تاکتیکی هەیە و وتی "ئەوەی لە ژاپۆن بەکارهاتووە ٢٠ کیلۆتۆن بووە، ئەوانەی هەمانە نیو کیلۆتۆنە".

بە وتەی هەندێک لە شارەزایان، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی زۆرجار مەترسیدارترە لە مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان، چونکە بچووکە و بەکارهێنانی ئاسانە. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ناوی بنرێت 'تاكتیكی'، ئه‌م بۆمبه‌ ناوه‌كیانه‌ وه‌ك له‌ كوردستان به‌كارده‌هێنرێن، بۆ مه‌به‌ستی ستراتیژی به‌كارده‌هێنرێن. ئامانجی دەوڵەتی تورک لە بەکارهێنانی ئەم بۆمبانە، لەناوبردنی ئەو تونێلانەیە کە ناتوانێت پێی بگات، وەک لە ناوچەکانی شەهید زەمانی و کارکەر. 


PM:01:55:26/08/2022