بەشێك لە دانیشتوانی گەرەکی هەواری
شاری هەولێر بەهۆی خراپی و كەمی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانەوە گردبوونەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
یەك شەممە ٢٨ ی ئابی ٢٠٢٢ ، بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكی هەواری شاری هەولێر بەهۆی
خراپی و كەمی پرۆژەكانی خزمەتگوزارییەوە لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگاری هەولێر
گردبوونەوە.
وەک خۆیان باسی
لێوەدەکەن، چەندین ساڵە كێشەی كەمی ئاویان هەیەو تا ئێستا بەرپرسانی شارەكە و
حكومەتی هەرێم نەیانتوانیوە كێشەكە چارەسەر بكەن، ئێستا داوا لە پارێزگاری شارەكە
دەكەن وەڵامیان بداتەوە.
دەشڵێن "پێشتر
كێشەی كەمی و نەبوونی كارەبای نیشتیمانیان هەبوە و ئێستاش بە دەست گرفتی نەبونی
ئاوەوە دەناڵێنن پارەیەكی زۆر لە كڕینی ئاودا خەرج دەكەن".