وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران دەكات

وا بڕیارە سبەینێ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بگاتە شاری تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە "فواد حوسێن وەزیری دەرەوە بەنیازە سبەینێ سەردانی تاران بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبێتەوە".

سەردانەكەی ناوبراو بۆ تاران لە كاتێكدایە ماوەی 10 مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت.


 



PM:11:49:28/08/2022