کچێکی گەنج بەهۆی ڕێگرتنی کەسوکارەکەی لە خوێندن خۆی سووتاند

کچێکی مێردمنداڵی تەمەن (١٤) ساڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕێگرتنی کەسوکارەکەی لە خوێندن، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.   

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە گوندی دێ بونیاو-ی سەر بە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کچێکی تەمەن (١٤) ساڵ بە ناوی (شێوە بالوایە) چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەهۆی ڕێگریکردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدان بە خوێندنی لە پۆلی (١٠)ی ئامادەیی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوە زارعی دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە خۆی لە دەلاقەی ماڵەکەیانەوە فڕێداوەتە خوارەوە و ڕانی شکاوە و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازراوەتەوە، بەڵام ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.  


AM:12:18:02/09/2022