لە گەڕەکی شێخانی
شاری سلێمانی، بۆمبێکی لێکنراو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی تەقییەوە و
بەهۆیەوە بریندار بوو. لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شارە لە شاری
سلێامانی.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە،
لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی تەقییەوە
و بەهۆیەوە بریندار بوو.
ئەو کەسەی کە
بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە ناوی نەجمەدین عەلییە و بەهۆی رووداوەکەوە بریندار
بووە و لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.
لایەنی بەرەی
تورکمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاند "بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی کادیرێکی بەرەی
تورکمانی عێراقی لە سلێمانی تەقیوەتەوە و بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە
دەکەین و بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکرێت و بکەرانی ڕادەستی
دادگا بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە
کە "پێویستە رێوشوێنی ئەمنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەندامانی بەرەی تورکمانی عێراقی
لەو شارە."