ئەردۆغان هەڕەشە دەكات



ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشە لە وڵاتی یۆنان دەكات و دەڵێت "گەر واز لە پڕوپاگەندە نەهێنن، ئەوا شەوێك دەیدەین بەسەرتاناو ئەوەشی ئێستە بەدەستانەوەیە لەدەستی دەدەن".

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە میانەی واژۆكردن لەسەر نوێترین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كە دروستكەری كۆمپانیای بەیرەقدارە ڕایگەیاند "ماوەیەكە یۆنان خۆی گیڤ دەكاتەوە و ئەمەریكاش پشتگیری دەكات، هێندەی زانیومانە یۆنان بەنیازە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٣٠٠ بكڕێت، ئەمریكاش خۆی بۆ دەربڕیوە، سەرەڕای ئەوەش بەردەوام چەكی جۆراوجۆر بۆ یۆنان دەنێرێت، ئەمەش ئێمەی زۆر نیگەران كردوە".

ئەردۆگان ئاماژەی بەوەكردووە "هێندە خۆتان سور مەكەنەوە كە قسە دەكەن، ماوەیەكە باسی دورگە و نیمچە دورگە دەكەن كە گوایە پێش چەندین ساڵ توركیا داگیری كردوە، ئێمە تەنها یەك ڕستە بە یۆنان دەلێین، ئایا ئیزمیرتان بیر ماوە ، كەمێك سەیری مێژووی خۆتان بكەن ، ڕاستییەكانتان بۆ دەر دەكەوێت، گەر واز لەم جۆرە پڕوپاگەندانە نەهێنن، ئەوا شەوێك دەیدەین بەسەرتاناو ئەوەشی ئێستە بەدەستانەوەیە لەدەستی دەدەن".



PM:08:04:03/09/2022