دووکەسی کۆمپانیای نۆکانی یەکێتی دەستگیردەکرێن

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دووکەس کە پێشتر لە کۆمپانیای نۆکانی یەکێتی کاریان کردووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

بە پێی زانیارییەکانی سپی ئەو دووکەسە لە گەڵ ئەو هەڵمەتەدا گیراون کە هەفتەی ڕابردوو کرابووە سەر کۆمپانیایەکی خۆڵ و خاشاک.

ئەو دووکەسەی گیراون کە ناوەکانیان لای سپی پارێزراوە تا لێکۆڵینەوە کۆتایدێت، خەڵکی ناسراوی شاری سلێمانین.

ماوەی  مانگێک دەبێت بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی هەڵمەتێکی دەستگیر کردنی لە چەند فەرمانگەیەک و ناو بازاڕی سلێمانی  دەستپێکردووە و چەند کەسیکیان دەستگیرکردووە لە شارەوانی سلێمانی و بانکەکان و بازاڕی دۆلارەکە، بەڵام هیچ بەرپرسێکی گەورە دەستگیر نەکراوە.



PM:01:00:04/09/2022