بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە کەمپێکی ئاوارەکانی هەولێر چەند ماڵێک بە تەواوی سووتان

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە یەکێک لە کەمپەکانی ئاوارەکانی شەنگال لە سنوری پارێزگای هەولێر کەوتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ئاگر لە کەمپی هەرشەم یەک لە پارێزگای هەولێر، کە ئاوارەکانی شەنگالی تێدایە و نزیکەی (١٥٠) ماڵ دەبن، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکە بووەتە هۆی سووتانی چەند ماڵێک بە تەواوی، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


AM:08:41:06/09/2022