کەجەکە: هەلیکۆپتەرێک خرایە خوارەوە و کەوتە ژێر کۆتڕۆڵی گەریلاکانمان

ئەمڕۆ سێشەممە کەجەکە لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی دۆڵی بالیسان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەلیکۆپتەرێکی تورکیا خرایە خوارەوە و کەوتە ژێر کۆتڕۆڵی گەریلاکانمان". 

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" گەریلاکانمان گورزی گەورە لە دوژمن دەدات و دوژمن کوژراوێکی زۆری هەیە، لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورکیا باسی کوژراوەکانی ناکات و لە رای گشتی دەشارێتەوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە مانگی ئەیلولەوە گەریلا زیاتر لە هەلیکۆپتەرێکی خستوەتە خوارەوە، دوژمن بە تەنها قبوڵی کردوە کە لە گردی ئامێدی هەلیکۆپتەرێک کەوتوەتە خوارەوە، کە بە هیچ شێوەیەک نەیتوانی بیشارێتەوە، ئەو هەلیکۆپتەرە لەو شوێنەی کە لێیدرا کەوتەخوارەوە و لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانماندا بوو، لەبەرئەوەش دوژمن دانیبەوەدانا کە هەلیکۆپتەرەکە لە گردی ئامێدی کەوتوەتە خوارەوە، بەڵام لە راستیدا هێزەکانی گەریلا لە ٢ی ئەیلول، ٣ی ئەیلول دوو هەلیکۆپتەریان خستە خوارەوە". 

دەقی راگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

" گەریلا گورزی گەورە لە دوژمن دەدات و دوژمن کوژراوێکی زۆری هەیە. لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک باسی کوژراوەکانی ناکات و لە رای گشتی دەشارێتەوە. لە مانگی ئەیلولەوە گەریلا زیاتر لە هەلیکۆپتەرێکی خستوەتە خوارەوە. دوژمن بە تەنها قبوڵی کردوە کە لە گردی ئامێدی هەلیکۆپتەرێک کەوتوەتە خوارەوە کە بەهیچ شێوەیەک نەیتوانی بیشارێتەوە. ئەو هەلیکۆپتەرە لەو شوێنەی کە لێیدرا کەوتەخوارەوە و لەژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانماندا بوو. لەبەرئەوەش دوژمن دانیبەوەدانا کە هەلیکۆپتەرەکە لە گردی ئامێدی کەوتوەتە خوارەوە. بەڵام لە راستیدا هێزەکانی گەریلا ٢ی ئەیلول، ٣ی ئەیلول دوو هەلیکۆپتەریان خستە خوارەوە. ئێمە بە هەستێکی گەورەوە پیرۆزبایی لە هەڤالان دەکەین و سڵاویان پێشکەش دەکەین.

گەریلا ٥ مانگە بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدان دەکات

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان ٥ مانگە بەردەوامە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٥ مانگە لەدژی هێرشی داگیرکەری لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدان دەکات و خاکی باشوری کوردستان دەپارێزیت. سوپای داگیرکەری تورک لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا ناتوانێت پێشڕەوی بکات و گورزی گەورەی بەردەکەوێت.

فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە لێواری هەڵوەشاندایە

گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی قورس لە سوپای داگیرکەری تورک دەدات و گەل و دۆستەکانمان خۆشحاڵ دەبن. گەریلا بە قاڕەمانی شەڕ دەکات و بۆ پاراستنی شکۆمەندی گەلی کورد و کوردستان گیانی بەخت دەکات. گەلی کوردستان و دۆستەکانیان لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانەیە لەسەر هێڵی شەهیدان زۆر سەرفراز و سەربەرزن. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و تێکۆشانی گەلی کوردستان لە لێواری هەڵوەشاندایە. پێویستە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و دۆستەکانی بۆ فراوانکردنی تێکۆشانی هەڵوەشاندنی ئاکەپە – مەهەپە تێبکۆشن.

دوژمن داگیرکەر تێکدەشکێت

ئێمە جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە هەموو گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار دەکەین کە دوژمنیان تێکشکاند و سڵاو لە چالاکیەکانیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. ئێمە جارێکی دیکە بە بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە وابەستەی تێکۆشانیان بۆ سەرکەوتن بین. وەک لە مێژوودا دیارە، ئەمڕۆش داگیرکەری خوێنمژ تێکدەشکێت و گەل، ژن، هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی سەردەکەون". 


PM:12:18:06/09/2022