ئەو ژنە کوردە ئێرانییە دوو مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی سەرکاری گرووپی لەشفرۆشی دەکرد لە هەولێر و دەستگیرکرا، لە زیندان هەوڵی خۆکوشتن دەدات.
رێکخراوی هەنگاو ئەمڕۆ هەینی ٩ ی ئەیلول بڵاویکردەوە، "ڕۆژی چوارشەممە سارا لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە لە زیندان هەوڵی خۆکوشتنی داوە."
ئەو رێکخراوە ئەوەش دەخاتەڕوو " دوای هەوڵی خۆکوشتنەکەی و تێکچوونی باری تەندروستی، زارا بۆ نەخۆشخانەی ڕازی لە ورمێ گوازراوەتەوە و دوای شۆردنی گەدەی، جارێکی دیکە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ براوەتەوە و ئێستا باری دەروونی خراپە."
هەنگاو باس لەوەش دەکات، ههفتهی ڕابردوو بهرپرسانی بهندیخانهی ورمێ له بهرامبهر بهندكراوانی دیكهی بەندیخانەکەدا بە زارا سهدیقی و ئێلهام چوپداری هاوڕێیان وتووە، "ئێران هیچ شوێنێكی نییه بۆ ئهو جۆره كهسانه و بهم نزیكانه سزای لەسێدارهدانەکەیان جێبەجێدەکرێت."
زارا سدیقی ناسراو بە "سارا" کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، هەفتەی ڕابردوو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی خراپەکاری و پەرەدان بە هاوڕەگەزبازی و بەقاچاخبردنی ژنانی ئێران بۆ هەولێر بۆکاری لەشفرۆشی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.