تۆمەتباری بکوژی ماریا سام کە براکەیەتی ئەگەر زۆر ئازاد بکرێت، لەبەرئەوەی کە سکاڵای لەسەری نییە.
ئاسۆ هاشمی پارێزەری راوێژکار لە نوێترین کۆمێنتیدا لەسەر ئەو کەیسە دەڵێت " خانەوادەی ماریا سكاڵایان لە دژی بكوژ نی یە كە هەر دەكاتە برای ماریا".
ئەو پارێزەرە دەشڵێت " خەڵك بە زۆر دەیانەوێ جارێكی تر دایكی جەرگ سوتاو بكەن".
لە کاتێکدا هەموو تۆمەتەکان رووبەڕووی براکەی ماریا دەکرێتەوە، لە دوای دانیشتنی دادگاکە رۆژی ١٤ی ئه‌یلوول، گه‌ردوون محه‌مه‌د دایكی ماریا بە میدیاکانی راگەیاند "من چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كم هه‌یه ده‌بێ دادگا به كه‌یسه‌كه‌دا بچێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت، من كچه‌كه‌م له‌ده‌ستداوه و كوڕه‌كه‌شم كه‌وتووه‌ته زیندان و ئه‌ویش بووه‌ته قوربانی".
ئیمان سامی ناسراو به "ماریا سام" ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له شه‌وی شه‌شی ئاداری ٢٠٢٢ له شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری هه‌ولێر كوژرا هەر لەو دەمەدا کوژرانی ئەم کچە بوو بە پرسی رای گشتی.
سێ ڕۆژ دوای رووداوه‌كه، پۆلیسی هه‌ولێر رای گه‌یاند، بكوژی ماریا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كه‌ركووك گیراوه کە براکەی بوو