ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ھەپەگە کوژرانی دوو سەربازی دیکەی تورکیای راگەیاند و دەشڵێت" تورکیا (٣٢) جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی و (٣٤) جاریش به هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری بۆردومانیانیان کردووە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ده‌وڵه‌تی توركیا ئۆپراسیۆنێكی له باشوری كوردستان ده‌ستپێكردووه و له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێن".
ئەوەش هاتووە" به به‌ڵگه‌ش سه‌لمێنراوه، كه ئه‌و چه‌كانه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا قه‌ده‌غه‌كراون له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوە له دژی هێزه‌كانمان به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نیشان نادرێت و ئه‌وه‌ش به واتای پشتیوانییه بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا".
هەپەگە لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا لەبارەی چالاکی گەریلاوە دەڵێت" هێزه‌كانمان له حه‌وت چالاكیدا دوو سەربازی تورکیایان کوشتووە، درۆنێك له‌ناوبرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای توركیا (٣٢) جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو، كه هێزی ته‌قینه‌وه‌یان زۆره و چه‌كی كیمیایی، (٣٤) جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیان بۆردومان كردووە.