ئهمڕۆ پرۆسەی دادگاییكردنی كهیسی ئیمان سامی ناسراو بە (ماریا سام) له دادگای ههولێر بهڕێوهچوو، لە دانیشتنەکەدا براکەی بە (١٥) ساڵ زیندانیکردن سزادرا.
لەمبارەیەوە هەرێم رەفعەت پارێزەری کەیسەکە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ دادگاییکردنی برا و مامی ماریا سامی لە دادگای هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا دادوەر بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی (١٥) ساڵ بەسەر براکەیدا سەپاند".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەسەر مامی ماریا بۆ کوشتنی برازاکەی نەبوو، مامی کچەکە ئازادکرا.