سكاڵای دژی ناردنی ٢٠٠ ملیارەكەی هەرێم دواخرا


دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە دواخستنی سكاڵا دژی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەكەی هەرێم بۆ رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە.

بەھۆی ئامادەنەبونی نوێنەری وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاردا دانیشتنی دادگاكە لەبارەی سكاڵایەك كە لە دژی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان تۆماركراوە دوابخات بۆ ٢٥ی ئەم مانگە، نوێنەری وەزارەتی دارایی عێراقیش لە دانیشتنی دادگا ئامادەبێت.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا سكاڵایەك دژ بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ ھەرێمی كوردستان تۆماركرا، بەڵام تائێستا دادگا ھیچ بڕیارێكی لەسەر ئەو داوایە نەداوە.



PM:09:05:04/10/2022