ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا ڤیدیۆی تۆمەتباری کوشتنی ڕۆژنامەنوس (زیلان)ی سڕیەوە

پاش ئەوەی دوێنێ دووشەممە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا تۆمارێکی ڤیدیۆی تۆمەتباری بکوژی ژنە ڕۆژنامەنوس (ناگەهان ئاكارسەر) ناسراو بە زیلانی بڵاوکردەوە، بەڵام پاش ماوەیەک سڕییەوە. 

ماڵپەڕی دەنگی ئەمەریکا دوێنی لە ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا ڤیدیۆی ئەو کەسەی  لە زیندان بڵاوکردەوە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ڕۆژنامەنوس و نوسەر (ناگیهان ئاکارسەر) ناسراو بە زیلان، کە ڕۆژی ٤ ی ئەم مانگە لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، 
بەڵام پاش ماوەیەک سڕییەوە. 

تا ئێستا نازانرێت ئایا سایتی دەنگی ئەمریکا خۆی بڕیاری لابردنی ڤیدیۆیەکەی ددرکردووە، یان ئاسایشتی سلێمانی داوای لێکردووە ئەو تۆمارە ڤیدیۆیە بسڕێتەوە. 

ڕۆژی ٤ ی ئەم مانگە لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە (ناگەهان ئاكارسەر) رۆژنامەنووس و چالاکوانی باکوری کوردستان تیرۆر کرا. زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بکوژەکە گەنجێکی تورکە، ئاسایشی سلێمانیش رۆژێک دوا رووداوەکە لە راگەیاندنێکدا بڵاویان کردەوە کە ئەو کەسانەی دەستیان هەیە لەو توانەدا دەستگیرکراون.




PM:12:57:11/10/2022