دهسهڵاتی دادوهری ئێران رایدەگەیەنێت" بەهۆی ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی گرتوخانهی ئێڤین چوار كهس گیانیان لهدهستداوه و ٦١ كهسیش برینداربوون".
ئاژانسی هەواڵی میزان کە دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانە ڕایگەیاند" بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵەوە چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ئێڤین گیانیان لەدەستداوە و ٦١ کەسیش بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٥١ کەس لە برینداران هەر لەناو زیندانییەکەدا چارەسەریان وەرگرتووە، ١٠ کەسی تریان براونەتە نەخۆشخانە، بەڵام تهندروستی چوار لهو كهسانهی كه له نهخۆشخانهن ناجێگیره.
دەشڵێت" ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە بە تاوانی دزی سزا دراون و لە زیندانی ئێڤین حوکمەکەیان بەسەر دەبرد".
تائێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ڕاستی ئەو ڕووداوە و چۆنییەتی ڕوودانی بڵاونەکردۆتەوە.