دابەشکردنی نەوتە گرانەکەش دراوە بە کۆمپانیاکانی هەردوو حیزب


پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرای دەکات ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێم کە بۆ هەر بەرمیلێک ١٠٠ هەزار دینار لە هاوڵاتیان دەستێندرێت لە هەولێر دراوە بە کۆمپانیایەک و لە سلێمانیش بەکۆمپانیاییەکی تری نزیک هەر دووو حیزبەکەی دەسەڵات. 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاندووە" پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی نەوتی سپیش ناکۆکییان هەبووە و بۆ دابینکردنی نەوتەکە هەر زۆنێک بە کۆمپانیایەک".

لە درێژەی قسەکانیدا، دەشڵێت، "هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتی سپی کە بە ١٠٠ هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان".
  
ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕیگەیاندووە "حکومەت دەڵێت: 70 ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی نرخی نەوتی سپی، ئەو نەوتە ٣٢٠ هەزار بەرمیلە و دابەشکردنی لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستیپێکردووە، بەرامبەر ١٠٣ هەزار دینار."   
  
ئاشکرای دەکات  "ئەوەی جێگەی سەرنجە کۆی ئەم نەوتە سەرەتا درا بە کۆمپانیایەک کە سەربە گروپی کۆمپانیاکانی ستێرە، واتە نەوتەکە لەو کۆمپانیایە بکڕدرێت، بەڵام دواتر کە بەرپرسانی حکومی و حزبیی یەکیتی بەدەنگ هاتن، زۆنی زەرد درا بە کۆمپانیایەک و زۆنی زەردیش درا بە کۆمپانیایەک."   
  
دەشڵێت، "واتە بە موزایەدە نەدراوە کە کێ بە کەمترین نرخ دابینی دەکات بدرێت بەوە، بەڵکو دوو کۆمپانیاکە بەرمیلێک نەوت بەرامبەر ٢٨٤ هەزار دابین دەکەن، حکومەت ١٨٤ هەزاری دەدات، هاووڵاتیش ١٠٠ هەزار."   
  
عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوامان کردووە کە نرخی نەوتەکە دابەزێنرێت، بەڵام هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوە، حکومەت دەڵیت، ئەگەر نرخەکەی دابەزێنین، ناتوانین ئەو بڕە نەوتەش دابین بکەین."   
  



PM:11:17:20/10/2022