كارەبا بڕینی ئەو شوێنانەی قەرزارن دەستی پێكرد


بەرپرسێكی كارەبا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ كارەبای نزیكەی 300 هاوبەشی ماڵان بڕدراوە، چونكە سەرووی دوو ملیۆن دینار قەرزداری وەزارەتی كارەبان.

ئەمڕۆ كەمال عەساف، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر/2 بە (رووداو)ی راگەیاندووە، پرۆسەی بڕینی كارەبای ماڵان دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ كارەبای نزیكەی 300 هاوبەشی ماڵان بڕدراوە و لەو ژمارەیە 260 هاوبەشیان سەردانیان كردوون كە قەرزەكانیان بۆ كراوەتە پشك و دوای ئەوە كارەبایان گەڕێندراوەتەوە.
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، سەڕەرای ئەوەی دوێنێ پشوو بووە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی كارەبا هەولێر بەردەوام بووە لە كاركردن و كارەبای 76 هاوبەشی كارەبای بڕیوە.
 
بە وتەی عەساف، ئەوان كارەبای ئەو هاونیشتمانییانە دەبڕن كە سەرووی دوو ملیۆن دینار قەرزاداری وەزارەتی كارەبان. 
 



PM:08:23:23/10/2022