پەلەرمانتارێکی پارتی: قەیس خەزعەلی لە بری یەکێتی مفاوەزاتی دابەشکردنی وەزارەتەکانی لەگەڵ پارتی کردووە

پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشكرای دەکات کە لەسەر دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکانی کابینەی نوێکەی سودانی، یەکێتی راستەوخۆ دانوستانی لەگەڵ پارتی نەکردووە لەسەر پشکەکەی خۆی، بەڵکو قەیس خەزعەلی لە بری یەکێتی دانوستانی کردووە. 

ئیخلاس دلێمی پەرلەمانتاری پارتی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی رووداو رایگەیاند" یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆماری لەسەر پشکی خۆی دانەناوە، دوا دوو وەزارەت لە کابینەکەی سودانیدا دەکات کە بڕیارە پاش کەمێکی کە متمانە بە ١٢ وەزیری بدرێت".

دلێمی وتیشی " یەکێتی بە راستەوخۆ لەگەڵ پارتی دانەنیشتووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی خۆی لە کابینەکەی سودانیدا، بەڵکو عەسائیبی ئەهلی حەق و لەلایەن قەیس خەزعەلیەوە نوێنەرایەتی یەکێتی کراوەو داوای پشکی وەزارەتەکانی بۆ کراوە".

قەیس خەزعەلی کە سەرۆکی میلیشای عەسائیبی ئەهلی حەقە کە میلشیایەکی سەر بە حەشدی شەعبی نزیکی ئێرانن، لە ناو ناوەندی کوردی وا ناسراون کە دژی کوردن، بەتایبەتی هەولێر و پارتییە، هەندێکجاریش بە هێرشکردنە مووشەکییەکانی سەر هەولێر تۆمەتبار دەکرا.

ناکۆکی کورد لەسەر ئەو چوار وەزارەتەی پشکی کوردە بەردەوامە، تا ئێستا تەنها رێککەوتن لەسەر دوو وەزارەتیان، دەرەوەو داد کراوە، کە هەرچی وەزارەتی دادە کاندیدەکەی د. خالید شوانییە، هەرچی وەزارەتی دەرەوەیە، پارتی لەسەر فواد حسێن وەزیری پێشوو ماوەتەوە.
تا ئێستا لەسەر وەزارەتی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە یەکێتی و پارتی رێکنەکەوتوون و پارتی داوای هەردوو وەزارەتەکە دەکات، یەکێتی لەگەڵ وەرگرتنی وەزارەتی داد داوای وەزارەتێکی تریش دەکات.

PM:06:40:27/10/2022