ئەمڕۆ پێنج شەممە سوپای تورکیا چەندین ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد و بەهۆیەوە دوو منداڵ برینداربوون.
بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا چوار گوندی سنووری ناوچەی زرگان و گوندێکی سنووری ناوچەی شێراوای عەفرین و دوو گوندی سنووری عەین عیسا و ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم٤ بۆردومان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە بۆ سەر گوندی عەقیبەی سەر بە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین، دوو منداڵی تەمەن سێ بۆ چوار ساڵان برینداربوون و ڕەوانەی تەلڕەفعەت کراون.