ڤیدیۆ.. عەدنان کەریم بە گۆرانییەک پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانى رۆژهەڵات دەکات

هونەرمەندی دیاری کورد عەدنان کەریم بە بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک کە هۆنراوەی (هێمن موکریانی)یە، پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. 

عەدنان کەریم له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لینكی گۆرانییەکەی بڵاوکردۆتەوە، پشتیوانی خۆی بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات و گەلی ئێران دەردەبڕیت و پێشکەشی کرد بە ڕۆحی شەهیدانی (ژن . ژیان . ئازادی)

عەدنان كەریم، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری كەركوك لە دایكبووە، لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلیمانی گۆرانی دەسماڵێی وتووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە و دەنگێکی تایبەت و ڕەسەن و خاوەن لایەنگرێکی زۆرە، ژیانی خێزانی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. 


AM:10:17:29/10/2022