بەپەلە..بۆ یەکەمجارە لە هەولێرەوە کۆپتەری عێراقی بۆردومانی داعش لەموسڵ دەکات

سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی رایگەیاند کە بۆ یەکەم جارە لە دوای داگیرکردنی موسڵ لە ١٠ ی حوزەیرانەوە کۆپتەری سەربازی عێراقی لە هەولێرەوە هەستێت بۆ بۆردومانکردنی داعش لە موسڵ.
سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی رایگەیاند کە ئەم ئێوارەیە بەمەبەستی وەشاندنی گوورزی ئاسمانی لەبنکەککانی چەکدارانی داعش، کۆپتەرە سەربازییەکانی  عێراق بۆ یەکەمجارە لە فرۆکەخانەی هەولێرەوە هەڵدەستن.
ماڵپەری سۆمریەنیوز هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام ئاماژەی بۆ ئامانجە سەربازی و ئەو شوێنانە نەکردووە کە کۆپتەرەکان کردوونی بە ئامانجی گورزەکانیان. 
   



PM:09:06:18/08/2014