وەزارەتی بازرگانی عێراق: (١٠)یەمین سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی دابەشکردنی (١٠)یەمین ژەمی سەبەتەی خۆراکی بۆ ساڵی (٢٠٢٢) ڕاگەیاند. 

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئامادەکارییە کارگێڕی  و تەکنیکییەکان بۆ دابەشکردنی (١٠)هەمین سەبەتەی خۆراک تەواوکراون و خۆراکی پێویستیش گەیشتوەتە کۆگاکان، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی ناویان لە فۆرمی خۆراکدا هەیە دەتوانن لە سەبەتەی خۆراک سودمەند بن، سەرەتاش لە ناوچە هەژارنیشنەکانەوە دەست بە پرۆسەکە دەکرێت". 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا داوا لە بریکارەکانی بەغدا و پارێزگاکان کراوە سەردانی کۆگاکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی (١٠)یەمین سەبەتەی خۆراک لە مساڵدا و دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.


PM:01:07:05/11/2022