ئەمڕۆ یەکشەممە ته‌رمی نه‌سرین قادری خوێندكاری دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی تاران كه هاوشێوه‌ی ژینا ئەمینی به‌هۆی لێدانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستدا، له مه‌ریوان به‌خاك سپێرا و دوای رێوڕه‌سمه‌كه‌ش خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان ده‌ستیپێكردەوە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆ خۆپیشاندان و مانگرتن لە چەندین شار و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەستیپێکردەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان (٢٤) کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێم بریندار بوون.
هاوكات بە هەزاران كەس لە مەیدانی خۆپیشاندانەكاندا دەستگیركراون و بەشێكی زۆری دیكەش ڕفێندراون.
بەهۆی گیان لە دەستدانی ژینا ئەمینی، ماوەی مانگ و نیوێك زیاترە، خۆپیشاندان زۆرینەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە.