پێشینەیەکی بانکەکانی عێراق هاوڵاتیانی هەرێم دەگرێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" بانکی ناوەندی فەرمانی بە هەموو بانکەکان کردوە بۆ ئەوەی قەرزی تەندروستی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە هەموو هاوڵاتیانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە". 

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی رابردوو دوای بڕیاری بانكی ناوەند بۆ راسپاردنی گشت بانكە موڵەتپێدراوەكان بە پێدانی قەرزی تەندروستی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە داوام لە بانكی ناوەند كرد بە راسپاردنی ئەو بانكانەی لە هەرێم كاردەكەن بە پێدانی ئەو قەرزە بە دانیشتووانی هەرێمی كوردستانیش".

وتیشی" دوێنێ بانكی ناوەند رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەو قەرزە هاوڵاتییانی هەرێمیش بگرێتەوە و پێویستە ئەو بانكانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە و هەرێمی كوردستان كاردەكەن ئەو قەرزە بدەن".

باسی لەوەشكردووە، بڕی ئەو قەرزە دەگاتە ١٥ ملیۆن دینار و بۆ ماوەی ٥ ساڵە و بە رێژەی سوودی ٢،٩% دەدرێت بەو نەخۆشانەی كە خوازیارن و مەرجەكان دەیانگرێتەوە. 


AM:08:55:07/11/2022