کەسوکاری مێرمنداڵەکەی سلێمانی پۆلیس بەکوشتنی کوڕەکەیان تۆمەتبار دەکەن


کەسوکاری ئەو مێردمنداڵەی دوای دەستگیرکردنی گیانی لەدەستدا ئەمڕۆ یەک شەممە گیان لە دەستدانی کوڕەکەیان خستە ئەستۆی هێزی پۆلیسی ئەو ناوچەیە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کەسوکاری ئەو کوڕە مێرمنداڵە ١٧ ساڵەی کە دوێنێ بە دەستی پۆلیسەوە لە سەرچنار گیانی لە دەستدا، رایانگەیاند" بە پێنج پۆلیس لێیانداوە و تەعزیبیان داوە و دواتریش لە ژوری زیندان خنکاندویانە ".

کەسوکاری مێردمنداڵەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە داوای کامێرای چاودێری ناوچەکەیان کردووە و، بەڵام وەڵامیان داونتەوە: کە کامێراکانمان کار ناکات.

ئەو خێزانە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کامێراکانی گەڕەکەکەیان سڕیوەتەوە و باس لەوەش دەکەن کە کامێرای ژوری زیندانەکە کار ناکات و هەوڵیشیان داوە راپۆرتی پزیشکییەکە بگۆڕن.

لەو کۆنگرەیەدا کەسوکارەکەی وتیشیان" کوڕە ١٧ ساڵەکەیان دوای ئەوەی شەڕی کردووە و رایکردووە، بە دەمانچە و تفەنگ لێیان داوە و بە پێی خۆی چۆتەوە بۆ زیندان، سەرەڕای ئەوەی شوێنی لێدان بە جەستیەیەوەیە، دواتر پێیانووتن: کە کوڕەکەیان گیانیلەدەستداوە.

" مێردمنداڵەکە تەمەنی کەمە و نە دەبوایە بە دەمانچە لێی بدرێت و بەو شێوازە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت".( کەسکوکارەکەی وا دەڵێن).

ئەوان ئەوە دەخەنەڕوو کە جێگەی ئەشکەنجە بە تەرمی کوڕەکەوە دیاربووە کە چەندین شوێنی جەستەی بە قۆناغە دەمانچە شین بووەتەوە.
وتیشیان، "کوڕێکی دیکەش لەگەڵی دەستگیرکراوە، تا ئێستا رێگە نادەن کەس بیبینێت و لە زیندان هێشتوویانەتەوە".



PM:12:19:13/11/2022