کەمێک پێش ئێستا تۆپخانەكانی کۆماری ئیسلامی ئێران سنوری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومانکرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوای بۆردوومانکردنی هەریەک لە کۆیە و زڕگوێز، کەمێک پێش ئێستا تۆپخانەکانی ئێران کوێستانەکانی بەربزین و بناری چیای سەقەڕ لە سنوری برادۆست بە چڕی بۆردومانکرد.
لەبارەی زیانەكانی تۆپبارانەكەوە، تائێستا هیچ زانیارییەك بڵاونەکراوەتەوە.