بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتنی گشتی ڕاگەیەندرا و كاسبكاران دوكان و بازاڕەكانیان داخست.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە هەریەک لە شارەکانی (سنە، مەهاباد، بانە، مەریوان، سەقز، كامیاران، سەردەشت، دیواندەڕە، جوانڕۆ) چەند شارێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوكانداران و كاسبكاران بە داخستنی دوكان و بازاڕەكان مانگرتنیان ڕاگەیاند.
هەروەها لە تاران، مەشهەد، کەرەج و ئیسفەهانیش مانگرتن دەستیپێکردووە.