نزیكەی ١٠٠ كەس لە خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون


تۆری مافی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دروستبوونی گرژی و خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە تائێستا نزیكەی 100 كەس كوژراون.

تۆری مافی كوردستان لە ڕاپۆرتێكدا ناسنامەی ٩٧ كوژراوی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی ئاشكرا كردووە و هاتووە كە ژمارەیەكی زۆریش بریندارن و دۆخی هەزار هاوڵاتی دەستبەسەر كراویش نادیارە.

هەر ️بەپێی راپۆرتەكە تەنها لە ماوەی ٣ ڕۆژی رابردوودا ١٤ هاوڵاتی لە شارەكانی جوانرۆ، پیرانشار، سنە، دێولان و بۆكان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران كوژراون.



PM:09:54:22/11/2022