دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران ئەمڕۆ ژمارەی قوربانیانی ئەو ناڕەزایەتیانەی ڕاگەیاند کە لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە سەریهەڵداوە.
ڕێکخراوەکە کە تایبەتە بە کاروباری ئێران و بنکەکەی لە وڵاتی نەرویجە له راپۆرتێكدا بڵاویكردهوه" لە خۆپیشاندانەکانی ئێران تا ئێستا ٤١٦ کەس لە سەرانسەری ئێراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون، ٥١ کەس لەوانە منداڵن و 21 یان ژنن".
ڕێکخراوەکە ئاماژهی بهوهكردوه" ئێران بە توندترین شێوە کەوتوەتە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بە تایبەتی لە ناوچەکانی کوردەکان و بەلوچەکاندا".
هەروەها بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا بێت، لە ماوەی ٦٦ ڕۆژی رابردودا، ١٠٢ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان به تهقهی راستهوخۆی هێزه ئهمنییهكانی کۆماری ئێران گیانیان لهدهستداوه.