١٠٧ گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران



ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند " ١٠٧ گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر و ٤٨١  بەکارهێنەری ئەو مادەیەیان دەستگیرکران". 
  
لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند" ١٠٧ گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و ٤٨١ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکەن و دەست بەسەر نزیکەی ٣٨١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ١١٠ شیت حەبی هۆشبەریشدا دەگرن".
  
هەروەها هاتووە " توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر نزیکەی ٣٨١ کیکۆگرام ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە ١٠٥٩٦ کیلۆگرام کریستاڵ، ٨٧٦ گرام هیرۆین، ١٨٨١ کیلۆگرام حەشیش، ١٧٧ گرام جامایکا، ٧١ گرام ماریجوانا٣٦٧ و ٢٤٠کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کبتاگۆن، ١١٠ شیت حەبی ترامادۆڵ، ٨ مەرکانە لە ڕووەکی چاندراوی ماریجوانا و دوو ئامێری گەورەی جلشۆر کە ٣٨٧ و ٢٤٠ کیلۆگرام حەبی هۆشبەری لە جۆری کبتاگۆنی تێدا شاردرابووه‌وه‌.  
 
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیراکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.  
  



PM:09:42:23/11/2022