ئەو دەستدرێژیە سێکسیانەی دەکرێتە سەر ئافرەتان لەیەک سەدەدا نمونەی نییە

‌دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان
رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند ئەو کوشتن و رفاندن و دەستدرێژیە سێکسیانەی دەکرێتە سەر ئافرەتان و مناڵان زۆر ترسناکەو لەم سەدەیەدا نموونەی نییە.
رێکخراوی یونیسێف کە سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکانە لە بەیانێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە دەکەن کە نوێنەرەکەیان لە عێراق مارزیو بابیل رایگەیاند" ئەو  دەستدرێژیانەی دژی کەمایەتیەکان لە عێراقدا لەچەند هەفتەی رابردوودا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دژیان ئەنجام دراوە بە گەورەترین دەستدرێژی لەم سەدەیەدا دادەنرێت و، بەهیچ جۆرێک قبووڵ نییە، بەپێی ئەو لۆژیک و بەڵگەنامانەی شەرەف کە لەجەنگدا پەیڕەو دەکرێت".
لە بەیانەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لە رێگای شایەت حاڵەکانەوە ئەوەی گرووپە چەکدارەکان ( تیرۆریستەکانی داعش) لە شەنگال لە کوشتن و رفاندن و دەستدرێژی سێکسی دژی ئافرەت و منداڵ ئەنجام دراوە، زۆر مەترسیدارە.
بەیانەکە باس لەوە دەکات کە لێکۆڵینەوە لە ٨٠ حاڵەت کراوە لەو پیشێلکاریانەی دژی مداڵان پیادەکراوە.
رێکخراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان بیمەی کۆمەڵایەتی و دەرونیان بۆ ٣ هەزار منداڵ دابینکردووە.



AM:10:14:21/08/2014