ناوبژیوانێکی ژن بۆ یەکەمجار لە جامی جیهانی یاری ئەڵمانیاوکۆستاریکا بەڕێوەدوبات

 
 ستیفانی فراپارتی فەرەنسی ناوبژیوانی یارییەکەی ئەڵمانیای بەرامبەر کۆستاریکا دەکات وەک یەکەم یاری لە مێژووی مۆندیالدا.

 

 تیمی ناوبژیوانی یاریەکە پێکهاتووە لە سێ ژن، ستیفانی فراپارت، گۆڕەپانی یاریگا، نیوسا پاکی بەڕازیلی، یاریدەدەری یەکەم و کارین دیازی مەکسیکی، یاریدەدەری دووەم.

 ستیفانی فراپارت یەکەم ژن بوو کە ناوبژیوانی جامی سوپەری ئەوروپای بەڕێوەبرد ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٩ لە نێوان لیڤەرپوول و چێڵسیدا بوو.


 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆتایی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر بەرامبەر کۆستاریکا یاری دەکات.

 ئەڵمانیا یەک خاڵی هەیە، کۆستاریکاش بە کۆکردنەوەی ٣ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.

 ئیسپانیا بە ٤خاڵ پێشەنگی گرتووە، ژاپۆنیش بە ٣خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

 ستیفانی تەمەنی ٣٨ ساڵە، بەڵام یەکەم ژن نییە کە یاری پیاوان لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا بەڕێوەببات، بەو پێیەی نیکۆڵ پێتیگناتی سویدی لە یارییەکانی جامی ئەوروپا لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2009 بەڕێوەبردووە.

 فراپارت سەرپەرشتی یاری کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتانی ٢٠١٩ی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هۆڵەندای کرد کە لە شاری لیۆنی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، هەروەها قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٧ی ئافرەتان و یاری کۆتایی یۆرۆی خوار تەمەن ٢٠١٧ی ئافرەتانی بەڕێوربردووە. 

 فراپار بووە یەکەم ناوبژیوان کە ناوبژیوانی یارییەکەی خولی فەرەنسا لە نێوان ئەمیانس و ستراسبۆرگ بکات و وەرزی داهاتووش لە ناوبژیوانە سەرەکییەکان دەبێت.


PM:11:17:29/11/2022