وتارێکی گرنگ لەسەر داعش

د. دارا محەمەد مامۆستای بواری فەلسەفەی سیاسی لە لەندەن وتارێکی لە ماڵپەرێکی گرنگی توێژینەوەدا بەناوی"عێراق لەنێوان رادیکالیزم و تایەفەگەریدا" بڵاوکردۆتەوە.  
وتارەکە کە بە زمانی ئینگلیزیە لە وێبسایتێکی گرنگی توێژینەوەی سیاسی و تیۆلۆژیدا بڵاوکراوەتەوە بەناونیشانی "عێراق لەنێوان رادیکالیزم و تایەفەگەریدا" باس لە هاتنەکایەی داعش و ئەو کێشە سیاسی و تیۆلۆژیانە دەکات کە ئەم دیاردە نوێیە لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێتە پێشەوەو ئەو هۆیانەی وادەکات ئەم گروپە گەورە ببێ.
هەروەها د. دارا محەمەد لەو وتارەدا ئەو ئەگەرانەی خستۆتە روو کە لە ئەنجامی راگەیاندنیان بۆ خەلافەتێکی ئیسلامی دروستدەبێ و ئەو دەرکەوتە ترسناکانەی کە رەنگە هەر هێزێکی فەندەمێنتالیستی دیکە پەیڕەوی لێبکات.
 لە بەشێکی دیکەدا باس لە تایفەگەریی دەکات کە بە چ شێوەیەک لەدەرەوە وێناکراوەو سیمایەکی گشتگیرانەی پێدراوە.
 بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە کلیک لەسەر ئەم بەستەرەیەی خوارەوە بکە کە بەزمانی ئینگلیزیە:



PM:07:46:21/08/2014