بالاک: ئەڵمانیا ڕێز و ناوبانگی لەدەستداوە

مەکینەکانی ئەڵمانیا لە دوو خولی کۆتاییدا لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد، مایکل بالاکی ئەستێرەی خانەنشینکراوی ئەڵمانی داوای گۆڕانکاری لە ناو یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانی کرد بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت ماڵئاوایییەکی دیکەی پێشوەختە لە پاڵەوانێتییە گەورەکان دوور بکەوێتەوە.
 ئەستێره ی پێشووی ئه ڵمانیا له مۆندیالی 2002 له کۆریای باشوور و ژاپۆن بەردەوام بوو، وتی: به شێک له وه ده بێت پێداچوونه  به هەموو پێگه یه کی یه کێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بکرێت، له نێویشیاندا پێگەی ڕاهێنەڕی هه ڵبژارده ی ئه ڵمانیا.

وتیشی:" قسەم لەسەر هانسی فلیک نییە بە شێوەیەکی شەخسی، بەڵکو پەیوەندی بە تۆپی پێیەوە هەیە” تۆپی پێی ئەڵمانی و دروستکردنی تیپێک کە یاری تۆپی پێی سەرکەوتوو بکات و زۆر دوور کەوتووەتەوە”

 بالاک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەڵمانیا ناوبانگی خۆی وەک تیپێک لە پاڵەوانێتییەکەدا لەدەستداوە.
 بالاک ڕوونی کردەوە: سەرەتا دەبێت دووبارە ڕێز و حورمەت بەدەست بهێنینەوە، دەبێت دووبارە ڕاهێنان بە یاریزانەکان بکەینەوە، ڕەنگە لەم ساڵانەی دواییدا سەرنجمان لەسەر هەندێک شتی تر بێت، دەبێت ڕاستیان بکەینەوە.


PM:05:58:02/12/2022