خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە و بە پێی ئامارەکان تا ئێستا نزیکەی (٤٧٠) کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو لە شاری قورەوە و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییان بەڕێوەچوو، هەروەها لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانیش ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون.
بە پێی ئامارەکان تائێستا لانیکەم (١١٤) هاوڵاتی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شارە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
هاوکات ژمارەی کوژراوان لە سەرتاسەری وڵاتی ئێران گەیشتە (٤٦٩) کەس.