ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پرۆسەی دادگاییكردنی كه‌یسی ناڵە سوپەر له دادگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا له لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ڕاگه‌یاندکار و وه‌رزشكار ناڵە سوپەر لەلایەن دادگای هەولێرەوە بە ٥ ساڵ و مانگێك زیندانیکردن سزادرا.
ناڵە سوپەر تەمەنی ٣٢ ساڵە لە ئەسڵدا خەڵکی هەولیرەو ماوەیەک لە سلێمانی ژیاوەو، دواتر گەڕاوەتەوە هەولێر لەوێ نیشتەجێیە و میدیاکار و وەرزشکارە، مانگی ٦ی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كچه مۆدێل سۆنیا به‌یتوشی ده‌ستگر كرا.