ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا

ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی کە  لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکەیدا لە زنانە برینداربوو، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی قورسی برینەکەیەوە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا.
 
سەرچاوەیەکی نزیک لەو فەرماندە راگەیاندووە ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزی کۆماندۆ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا. 

ئاکام عومەر رۆژی ١٩ ی تشرینی دووەم لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی زنانە لە گەرمیان، بۆمبێک بە خۆی و هێزەکەیدا تەقیەوەو، پێشمەرگەیەک کە دانیشتووی کەرکوک بوو گیانی لە دەستدا، ژمارەیەکیش پێشمەرگە لە ناویاندا ئەم فەرماندەیە بە سەختی بریندار بوو، پارچەیەک لە بۆمبەکە لەسەریدا جێگریبوو، هەفتەیەک لە نەخۆشخانەی فاروق بوو لە سلێمانی، دواتر گوازرایەوە بۆ ئەڵمانیا، ئەمڕۆ لەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد.  



PM:06:57:12/12/2022