ئامارێکی نوێی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکرایەوە

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە و بەپێی دواین ئامار تائێستا ٤٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە. 

پێگەی ھەواڵی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند" لە ١٧ی ئەیلول تا ٧ی کانوونی یەکەم ٤٨١ کەس لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە کە ٦٨ کەسیان ژن و منداڵن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٨ ھەزار و ٢٤٢و کەس لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون کە ٦٠٥ کەسیان خوێندکار و ٦١ یشیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤن.

هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ھرانا، هەزار و ١١٥ خۆپیشاندان لە ١٦٠ شار و ١٤٣ زانکۆ ئەنجامدراوە. 


PM:02:12:14/12/2022