سبەینێ نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی قەزای قەڵادزێ دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر رایدەگەیەنێت" سبەینێ نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی قەزای قەڵادزێ دابەشدەکرێت". 

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ پێنجشەممە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی قەزای قەڵادزێ دابەش دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠٣ هەزار ٥٠٠ دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان و بڕی نەوتەکەیش (٢٠٠) لیترە، هەروەها لە هەردوو گەڕەکی ئاشتی و شەهیدان نەوت دابەشدەکرێت.


PM:06:12:21/12/2022