پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایدەگەیەنێت" نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن ٤٩ به كوژراوی دۆزرایه‌وه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان ئاگاداركران به‌بوونی ته‌رمێك له قه‌ڵادزێ له نزیك شه‌قامی ٦٠ مه‌تری، پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی ڕوداو ده‌ركه‌وت هاوڵاتیه‌ك به ناوی ( ئـ . ر .ٲ ) ڕه‌گه‌زی نێر، له دایك بووی ساڵی ١٩٧٣، كوژراوه و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت شوێنه‌واری پێنج گوللـه له چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، تیمی به‌ڵگه‌كانی تاوانی پشده‌ر له شوێنی ڕوداوه‌كه ژماره‌یه‌ك قاوه‌نی كڵاشینكۆفیان دۆزیوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێوشوێنی یاسایی له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكردوه، به وته‌ی كوڕی کوژراوەکە "باوكی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه و ناشزانن كێ كوشتویه‌تی" په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستیپێكردووە.