کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخێک گیانی لەدەستدا، هاوکات کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوەش لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کەوتووەتە بەر لێدان و بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێک بە ناوی ئارمان محەمەدی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆکاری کەوتنە خوارەوە لە بەرزای بریندار بووە و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ڕێگەدا گیانی لەدەستداوە.
هاوکات کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری پاوە بە ناوە ئارش محەمەد، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لێی دراوە و بریندار بووە.