وەزیری وەرزشی فەڕەنسا لەسەر زیدان هاتەدەنگ

وەزیری وەرزشی فەرەنسا، ئەمێلی ئۆدیا کاستێرا، سەرنجی دایە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا، نۆئێل لیگریت، کە داوای لێبوردن بکای بەهۆی گاڵتەکردن بە ئەفسانەی هەڵبژاردەی نیشتمانی، زێدان.


 لیگرایت لە ڕادیۆی فەرەنسی "مۆنتی کارلۆ" لێدوانی دا و بە تۆنێکی گاڵتەجاڕانە وتی: گرنگ نییە زیدان بەرەو کوێ دەڕوات، با بچێتە هەر شوێنێک کە بیەوێت، دەتوانێت بچێتە هەر شوێنێک کە بیەوێت، چ بۆ یانەیەک یان هەڵبژاردەیەک ."


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە هیچ کاتێکدا بیرمان لە هیچ بەدیلێک نەکردەوە بۆ دیشامپ، من هیچ بەدیلێک بۆ ئەو نابینم".


  ئایا زیدان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەلەفۆنی بۆ کردووە یان نا، لە وەڵامدا سەرۆکی تۆپی پێی فەرەنسا وتی: ئەگەر ڕوویدابێت وەڵامی تەلەفۆنەکە نادەمەوە چونکە پێی ناڵێم سڵاو دەبێت بەدوای یانەیەکی تردا بگەڕێ، چونکە گرێبەست لەگەڵ دیشامپ نوێ دەکەمەوە”.


 ئەم لێدوانانە کیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی توڕە کرد و وتی: زیدان فەرەنسایە، ئەفسانە بەم شێوەیە بە کەم سەیر ناکرێ".


 وەزیری وەرزشی فەرەنسا هەروەها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی نووسیوە و دەڵێت: لێدوانەکانی لیگرایت لە شوێنی خۆیان نەبوون، هەندێک بێڕێزی بە ئەفسانەیەک هەبوو کە هەمووان لە فەرەنسا خۆشیان دەوێت".


 لە کۆتاییدا زیادی کرد: سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا نابێت لێدوانی لەو شێوەیە بڵێت، پێویستە داوای لێبوردن بکات لەسەر ئەوەی  لەسەر زیدان وتوویەتی".


PM:01:02:09/01/2023