سەرۆكی ئەڵمانیا پرسیارێكی گرنگ لە سودانی دەكات



سەرۆكی ئەڵمانیا پرسیارێكی گرنگی سەبارەت بە غازی سروشتی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و ئەویش وەڵامی داوەتەوە.

سالار محەمەد ئەمین، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق لەكۆبوونەوەی سەرۆكی ئەڵمانیا و سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداربووە،  ڕایگەیاندووە "سەرۆكی ئەڵمانیا پرسیارێكی زۆر گرنگی كرد كە بەداخەوە جێگەی سەرنجڕاكێشان بوو وتی، "كێشەی گازی هەرێمی كوردستان لەنێوان حیزبەكان نابێتە كێشەیەكی گەورە؟" سەرۆك وەزیرانیش وەڵامی دایەوە و گوتی، "ئەوەش لە چوارچێوەی دەستووری عێراق چارەسەر دەكەین كە نەبێتە كێشەی گەورە".

دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە وڵاتی ئەڵمانیا.




PM:05:04:13/01/2023